له یادكردنه‌وه‌وه بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژوو له كولتوریی ئیسلامی‌دا
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه باس له بایه‌خ و گرنگی یاده‌وه‌ری و گێڕانه‌وه‌ی زاره‌كی له‌ناوكۆی كولتوریی ئیسلامی‌دا ده‌كات، له هه‌نگاونان به‌ره‌و نوسین و دروستكردن و دانانی بناغه‌یه‌كی زانستی بۆ یاداشتكردن، ئه‌مه‌ش واتا په‌ڕینه‌وه له پڕۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌ی زاره‌كی له ڕێگای یاده‌وه‌رییه‌وه بۆ مێژووی نوسراو،...
Main Authors: | , |
---|---|
Format: | Article |
Language: | Arabic |
Published: |
Universiy of Zakho
2023-04-01
|
Series: | گۆڤارا زانستێن مرۆڤایەتی یا زانكۆیا زاخۆ |
Online Access: | https://hjuoz.uoz.edu.krd/index.php/hum/article/view/1019 |
Summary: | ئه‌م توێژینه‌وه‌یه باس له بایه‌خ و گرنگی یاده‌وه‌ری و گێڕانه‌وه‌ی زاره‌كی له‌ناوكۆی كولتوریی ئیسلامی‌دا ده‌كات، له هه‌نگاونان به‌ره‌و نوسین و دروستكردن و دانانی بناغه‌یه‌كی زانستی بۆ یاداشتكردن، ئه‌مه‌ش واتا په‌ڕینه‌وه له پڕۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌ی زاره‌كی له ڕێگای یاده‌وه‌رییه‌وه بۆ مێژووی نوسراو، له كولتوری عه‌ره‌بی پێش ئیسلام و سه‌رده‌می ئیسلامدا. گێڕانه‌وه‌ی زاره‌كی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی نوسینی مێژووه، له ڕێگای گێڕانه‌وه‌ی زاره‌كییه‌وه ڕووداو و زانیارییه‌كان له یاده‌وه‌ری نه‌وه‌كاندا ده‌پارێزرێن، به‌مه‌ش یاده‌وه‌ری نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی ناو شێوازی نوسینی مێژوویی عه‌ره‌بی ئیسلامی كردووه و ڕۆڵی به‌رچاو و هه‌ستیاری هه‌بووه له پاراستنی ڕووداوه‌كانی ڕابردوو و نواندنیان له ئێستادا. هه‌روه‌ها خستنه ڕووی هه‌نگاوه‌كانی نوسینه‌وه‌ی مێژوو به تایبه‌ت له ڕۆژگاری كولتوری عه‌ره‌بی ئیسلامی‌دا له ڕێگای یاده‌وه‌ری و گێڕانه‌وه زاره‌كییه‌كانه‌وه، كه شرۆڤه‌ی قورئان و گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی پێش هاتنه خواره‌وه‌ی ئایه‌ته‌كان، فه‌رمووده، ژیاننامه و جه‌نگه‌كانی پێغه‌مبه‌ر، دواتر ڕووداو و گرفته نێوخۆییه‌كان و وڵاتگیرییه‌كانی له‌خۆگرتووه.
|
---|---|
ISSN: | 2664-4673 2664-4681 |