نیشانكار له‌ نێوان زمانی كوردی ( شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی) و زمانی ئینگلیزی (دیالێكتی به‌ریتانی) دا

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ناونیشانه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ "نیشانكار له‌ نێوان زمانی كوردی (شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی) و زمانی ئینگلیزی (دیالێكتی به‌ریتانی) دا". ئامانج لێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ جۆره‌كانی ده‌ربڕینه‌ نیشانكاره‌كان له‌ هه‌ردوو زماندا، بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی و لێكچوونه‌كان دیاری بكات. چه‌مكی نیشان...

Full description

Bibliographic Details
Main Authors: Khesro Rasol, Rawand Ahmed
Format: Article
Language:Arabic
Published: Universiy of Zakho 2021-06-01
Series:گۆڤارا زانستێن مرۆڤایەتی یا زانكۆیا زاخۆ
Subjects:
Online Access:https://hjuoz.uoz.edu.krd/index.php/hum/article/view/676
Description
Summary:ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ناونیشانه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ "نیشانكار له‌ نێوان زمانی كوردی (شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی) و زمانی ئینگلیزی (دیالێكتی به‌ریتانی) دا". ئامانج لێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ جۆره‌كانی ده‌ربڕینه‌ نیشانكاره‌كان له‌ هه‌ردوو زماندا، بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی و لێكچوونه‌كان دیاری بكات. چه‌مكی نیشانكار دیارده‌یه‌كی زمانه‌وانییه‌ و چه‌ند ده‌ربڕینێك له‌خۆده‌گرێت، كه‌بریتین له‌ كه‌س، كات، شوێن، كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ق. ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگای نیشانكاره‌كانه‌وه‌ ده‌بێت، كه‌ ڕۆڵ له‌ ئاخاوتندا ده‌بینن. نیشانكاره‌كان له‌ ڕێگای جێناوی كه‌سی و جێناوی نیشانه‌ و ئاوه‌ڵكاری كات و شوێن و ده‌مه‌كانی كار و زاراوه‌كانی خزمایه‌تی و ...هتد دیارده‌كرێن. نیشانكاره‌كان زمان و ده‌وروبه‌ر پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و لێڵییه‌ی له‌ گوتندا هه‌یه‌ بیڕه‌وێنێته‌وه‌ و كرده‌ی تێگه‌یشتن به‌ دروستی بێته‌ئاراوه‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌ یه‌ له‌ پێشه‌كی و دوو به‌ش پێكدێت. له‌ پێشه‌كیدا باسی ئه‌مانه‌ كراوه‌: ناونیشان ، هۆی هه‌ڵبژاردنی ناونیشانه‌كه‌، ڕێبازی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ و ئاستی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، سنووری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ و ناوه‌رۆكی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌. هۆی هه‌ڵبژاردنی ناونیشانه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ تا ئێستا نیشانكار له‌نێوان زمانی كوردی و ئینگلیزی به‌راوردنه‌كراوه‌ و ده‌ستی توێژینه‌وه‌ی پێ‌ نه‌گه‌یشتووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ ئاسانكاری بۆ ئاخێوه‌ری زمانی كوردی (شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی) ده‌كات ، كه‌ به‌ دروستی له‌ زمانی ئینگلیزی (دیالێكتی به‌ریتانی) بگات. ڕێبازی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، ڕێبازی وه‌سفیی سینكڕۆنیی به‌راوردكارییه‌. ئاستی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ پراگماتیكه‌، به‌ڵام له‌ كاتی پێویستدا، چووه‌ته‌ نێو سیمانتیك و سینتاكس. سنووری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی و دیالێكتی به‌ریتانی ده‌گرێته‌وه‌، واته‌ له‌ ڕووی نموونه‌ی زمانییه‌وه‌، نموونه‌كانی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی له‌ ئاخێوه‌رانی ڕۆژانه‌ی شێوه‌زاره‌كه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ و هی زمانی ئینگلیزیش،نموونه‌ی گوتراو و نووسراوی دیالێكتی به‌ریتانییه‌. به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ته‌ به‌ باسی نیشانكار له‌ زمانی كوردی (شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی). به‌شی دووه‌م تایبه‌ته‌ به‌ نیشانكار له‌ زمانی ئینگلیزی ( دیالێكتی به‌ریتانی) و ئه‌و ڕه‌گه‌زه‌ زمانییانه‌ی به‌كاردێن بۆ دیاریكردنیان، ئه‌نجا باسی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ ده‌كات، كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ پێی گه‌یشتووه‌، كه‌ تیایدا لایه‌نی لێكچوون و جیاوازی نێوان هه‌ردوو زمانی كوردی (شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی) زمانی ئینگلیزی (دیالێكتی به‌ریتانی) ده‌خاته‌ڕوو،له‌ كۆتاییشدا لیستی سه‌رچاوه‌كان خراوه‌ته‌ ڕوو.
ISSN:2664-4673
2664-4681