به به‌رهه‌می مۆرفیمی به‌ندی وشه‌داڕێژه‌كان له شیعره‌كانی شێركۆ بێكه‌سدا
توێژینه‌وه‌كه به‌ناوی (به به‌رهه‌می مۆرفیمی به‌ندی وشه‌داڕێژه‌كان له شیعره‌كانی شێركۆ بێكه‌سدا)یه. به به‌رهه‌می ، پڕۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی وشه‌یه‌كی نوێیه له ڕێگه‌ی مۆرفێمی به‌ندی وشه‌داڕێژه‌كانه‌وه, فۆڕمێكی نوێ و واتایه‌كی نوێ به وشه‌كه ده‌به‌خشێت و ده‌بێته یاسایه‌كی مۆرفۆلۆجی بۆ دروستكردن...
Main Authors: | , |
---|---|
Format: | Article |
Language: | Arabic |
Published: |
Universiy of Zakho
2022-12-01
|
Series: | گۆڤارا زانستێن مرۆڤایەتی یا زانكۆیا زاخۆ |
Subjects: | |
Online Access: | http://hjuoz.uoz.edu.krd/index.php/hum/article/view/1107 |
Summary: | توێژینه‌وه‌كه به‌ناوی (به به‌رهه‌می مۆرفیمی به‌ندی وشه‌داڕێژه‌كان له شیعره‌كانی شێركۆ بێكه‌سدا)یه. به به‌رهه‌می ، پڕۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی وشه‌یه‌كی نوێیه له ڕێگه‌ی مۆرفێمی به‌ندی وشه‌داڕێژه‌كانه‌وه, فۆڕمێكی نوێ و واتایه‌كی نوێ به وشه‌كه ده‌به‌خشێت و ده‌بێته یاسایه‌كی مۆرفۆلۆجی بۆ دروستكردن و ڕۆنانی وشه فه‌رهه‌نگییه‌كان له‌زماندا, مۆرفیمی به‌ندی وشه داڕێژیش ئه‌و مۆرفیمانه‌ن، كه ده‌بنه هۆی زیادكردنی وشه‌یه‌ك و به‌رهه‌مهێنان و داڕشتنی وشه‌یه‌كی نوێ و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی فه‌رهه‌نگی زمان.واته باس له به‌رهه‌مهێنانی وشه‌ی نوێ به‌پێی یاساكانی ڕۆنانی وشه‌دارشتن له زمانی كوردی له (شیعره‌كانی شێركۆ بێكه‌س)دا ده‌كات ، بۆ تویژینه‌وه‌كه سوود له‌ڕێبازی په‌سنی وه‌رگیراوه ، بۆڕاده و ڕێژه‌كانیش پشتی به‌ئامار به‌ستووه ، ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه‌كه‌ش جگه له پێشه‌كی، له دوو به‌ش پێكدێت، به‌شی یه‌كه‌م به ناونیشانی(چه‌مك وپێناسه و جۆره‌كانی مۆرفیم) ه، كه به‌شێكی تیۆرییه، ئه‌مانه له خۆ ده‌گرێت: پێناسه‌ی مۆرفیم و مۆرفیمی وشه داڕێژ، جۆره‌كانی مۆرفیمی وشه داڕێژ، وشه‌ی فه‌رهه‌نگی و جۆره‌كانی وشه‌ی فه‌رهه‌نگی( ناو، ئاوه‌ڵناو)، له‌به‌شی دووه‌میشدا, كه به‌شی پراكتیكییه باس له‌مانه ده‌كرێت: پێناسه‌ی به‌به‌رهه‌می، به‌به‌رهه‌می مۆرفیمی وشه‌داڕێژراوه‌كان له (شیعره‌كانی شێركۆ بێكه‌سدا) ، ئامار و شیكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناوی داڕێژراو و ئاوه‌ڵناوی داڕێژراو له شیعره‌كانی ناوبراودا. له كۆتاییدا ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان له‌گه‌ڵ كورته‌ی توێژینه‌وه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌خرێته ڕوو.
|
---|---|
ISSN: | 2664-4673 2664-4681 |