ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باوكسالاريی له‌ "داستانی سه‌يده‌وان" دا

ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لێره‌دا باسمان لێوه‌ كردووه‌ و كردومانه‌ به‌ بابه‌تی لێكۆڵينه‌وه‌كه‌مان، بريتييه‌ له‌ سيسته‌می باوكسالاريی، كه‌ يه‌كێكه‌ له‌و سيسته‌مه‌ په‌يڕه‌وكراوانه‌ی نێو مێژوی كۆمه‌ڵه‌ جياوازه‌كانی مرۆڤايه‌تی، نكۆڵی لێناكرێت، كه‌ كۆمه‌ڵه‌كان به‌ شێوه‌ی سيسته‌می جودا جودا ژياون و ژيانی خۆيان رێكخست...

Full description

Bibliographic Details
Main Author: Kaify A. Abdulqader
Format: Article
Language:Arabic
Published: Koya University 2020-12-01
Series:مجلة جامعة كويه للعلوم الانسانية والاجتماعية
Subjects:
Online Access:http://jhss.koyauniversity.org/index.php/jhss/article/view/87
Description
Summary:ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لێره‌دا باسمان لێوه‌ كردووه‌ و كردومانه‌ به‌ بابه‌تی لێكۆڵينه‌وه‌كه‌مان، بريتييه‌ له‌ سيسته‌می باوكسالاريی، كه‌ يه‌كێكه‌ له‌و سيسته‌مه‌ په‌يڕه‌وكراوانه‌ی نێو مێژوی كۆمه‌ڵه‌ جياوازه‌كانی مرۆڤايه‌تی، نكۆڵی لێناكرێت، كه‌ كۆمه‌ڵه‌كان به‌ شێوه‌ی سيسته‌می جودا جودا ژياون و ژيانی خۆيان رێكخستووه‌، به‌رنامه‌ی به‌رێوه‌بردنيان به‌پێی ئه‌و بيرو باوه‌ڕ و سيسته‌مه‌ داناوه‌ و له‌سه‌ری ڕۆيشتون، له‌نێو ئه‌ده‌بی كورديشدا ئه‌و سيسته‌مه‌ ڕه‌نگيداوه‌ته‌وه‌، به‌تايبه‌تی له‌نێو ئه‌ده‌بی فۆلكلۆريدا، جا لێره‌دا، لێكۆڵينه‌وه‌كه‌مان بۆ سيسته‌می باوكسالاريی نێو ڕوداوه‌كانی ئه‌و داستانه‌ فۆلكلۆرييه‌ ته‌رخانكردووه‌، لێره‌ ده‌مانه‌وێت چه‌ند پرسيارێك بكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ی بيانكه‌ين به‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی لێكۆڵينه‌وه‌كه‌مان، بۆنمونه‌، ئايا سيسته‌می باوكسالاری له‌نێو ئه‌و داستانه‌دا هه‌يه‌؟ ئايا ئه‌ندامانی خێزانی پاڵه‌وان هيچ ده‌سه‌ڵات و مافێكی هه‌ڵبژاردنی ژيانی خۆيان هه‌يه‌؟ ئايا ئه‌و سيسته‌مه‌ به‌ته‌نها له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی مێ په‌يڕه‌و كراوه‌ يان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی گرتۆته‌وه‌؟ ئايا دايك وه‌كو ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كيی هه‌ر خێزانێك هيچ ڕۆڵی پێدراوه‌ له‌نێو ڕوداوه‌كانی ئه‌و داستانه‌دا؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سيسته‌مه‌ وه‌كو ديكتاتۆرييه‌كی بچوككراوه‌ وايه‌، ئايا په‌يڕه‌وكردنی له‌نێو خێزاندا سه‌ر ناكێشێت بۆ نێو كۆمه‌ڵ و په‌يڕه‌و كردنی سيسته‌می دكتاتۆری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵدا، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ ده‌سته‌ڵاتی هه‌بوو؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسيارانه‌ و چه‌ند پرسێكی ديكه‌ی وه‌كو كاريگه‌رييه‌كان و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و سيسته‌مه‌ به‌سه‌ر تاك و خێزاندا چييه‌ و لێكه‌وته‌ ده‌رونييه‌كانی به‌سه‌ر تاكی پياده‌كه‌ری سيسته‌مه‌كه‌دا چييه‌؟ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش (داستانی سه‌يده‌وان) مان بۆ لێكۆڵينه‌وه‌كه‌مان هه‌ڵبژاردووە.
ISSN:2707-9341
2522-3259