خوێندنه‌وه‌نه‌وه‌ی ئانترۆپۆلۆژیانه‌ی پێگه‌ی ئاکار له فۆلکلۆری کوردی و عه‌ره‌بیدا (نموونه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن: مه‌ته‌ڵی کوردی و عه‌ره‌بی)
فۆلکلۆر و ئه‌ده‌بی زاره‌کی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاوێنه‌یه‌کی باڵانوێنه که بایه‌خ و به‌ها ئاکارییه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه تێیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. بێگومان کورد و عه‌ره‌ب وه‌کوو دوو نه‌ته‌وه‌ی هاوته‌نیشت که پێوه‌ندییه‌کی مێژوویی دووروودرێژیان ئه‌زموون کردووه، کاریگه‌رییان له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی گشتیی یه‌کدی دانا...
Main Authors: | , , |
---|---|
Format: | Article |
Language: | Arabic |
Published: |
Universiy of Zakho
2022-09-01
|
Series: | گۆڤارا زانستێن مرۆڤایەتی یا زانكۆیا زاخۆ |
Subjects: | |
Online Access: | https://hjuoz.uoz.edu.krd/index.php/hum/article/view/1041 |
Summary: | فۆلکلۆر و ئه‌ده‌بی زاره‌کی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاوێنه‌یه‌کی باڵانوێنه که بایه‌خ و به‌ها ئاکارییه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه تێیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. بێگومان کورد و عه‌ره‌ب وه‌کوو دوو نه‌ته‌وه‌ی هاوته‌نیشت که پێوه‌ندییه‌کی مێژوویی دووروودرێژیان ئه‌زموون کردووه، کاریگه‌رییان له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی گشتیی یه‌کدی داناوه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که پێگه‌ی ئاکار و به‌ها پێوه‌ندیداره‌کان له نێو فۆلکلۆر و ئه‌ده‌بی زاره‌کیی دوو نه‌ته‌وه‌ی گرنگی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست واته کورد و عه‌ره‌ب به‌راورد بکات. خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی ئانترۆپۆلۆژیانه‌ی مه‌ته‌ڵی کوردی و عه‌ره‌بی، که زۆرترین ده‌رکه‌وته و ئاماژه‌ی بایه‌خ و به‌ها ئاکارییه‌کانی تێدا به‌دی ده‌کرێت، لایه‌نه هاوبه‌ش و هه‌روه‌ها جیاوازییه‌کانی پێگه و ئاڕاسته‌ی ئاکار له دوو فه‌رهه‌نگی کوردی و عه‌ره‌بیدا ڕوون ده‌کاته‌وه. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا لایه‌نه‌کانی بایه‌خ و به‌هاکانی ئاکار له دوو ڕه‌هه‌ندی پاشهاتی و ڕێساییدا له‌به‌رچاو گیراوه که ڕه‌هه‌ندی پاشهاتی ئاکاری تایبه‌ت به ئه‌ویدی، خود و سروشت ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها ڕه‌هه‌ندی ڕێسایی شه‌ش پێوه‌ری که‌ماڵ‌خوازی، دووری له کرداری ناشایست، فه‌زیله‌تی ئاکاری، به‌خشش و شوناسی ئاکاری له‌خۆ ده‌گرێت. پرسی سه‌ره‌کی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که شێوازه‌کانی ده‌ربڕینی بایه‌خه پاشهاتی و ڕێساییه‌کانی ئاکار له مه‌ته‌ڵی کوردی و عه‌ره‌بیدا چۆن ده‌نوێنرێنه‌وه و جیاوازی و هاوبه‌شیی ئه‌و ده‌ربڕینانه چۆن له‌سه‌ر بیچمگرتن و پێکهێنانی جیهانبینیی گشتیی ئه‌و دوو فه‌رهه‌نگه کاریگه‌ری داده‌نێت. هه‌ڵسه‌نگاندنی پێوه‌ره دیاریکراوه‌کانی ئاکار به‌پێی تیۆری ئانترۆپۆلۆژی فه‌رهه‌نگی و میتۆدی وه‌سفی تۆکمه‌ی گلیفۆرد گیرتز له به‌ستێی مه‌ته‌ڵی کوردی و عه‌ره‌بیدا به‌و ده‌رئه‌نجامه ده‌گات که هاوشێوازی له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت له شێوه‌ژیانی شوانکاره‌یی و خێڵه‌کیدا بووه‌ته هۆی پێکهاتنی ئاڕاسته‌یه‌کی هاوشێوه له نێو ئه‌و به‌ها و بایه‌خه ئاکارییانه‌ی که له فۆلکلۆر و که‌له‌پووری ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه‌دا خۆی نواندووه. هه‌روه‌ها جیاوازییه‌کان له ده‌ربڕین و پێناسه‌ی بایه‌خه‌کانی ئاکاردا، جیاوازی زمان، جوگرافیا، فه‌رهه‌نگ، ئه‌زموونی مێژوویی و ژین‌جیهانی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه ڕوون ده‌که‌نه‌وه.
|
---|---|
ISSN: | 2664-4673 2664-4681 |